28/07/2026
چۆن متمانەی کڕیار بەدەست دەهێنی؟
ڕاستگۆییت بپارێزە
زانیاری دروست لەسەر نرخ، کوالێتی و ماوەی گەیاندن بدە و بەڵێنی ناتوانیت جێبەجێی بکەیت مەدە.
بەڵێنەکانت جێبەجێ بکە
هەر کاتێک بەڵێنێکت دا، لە کاتی خۆیدا جێبەجێی بکە؛ ئەمە بنەمای دروستبوونی متمانەیە.
خزمەتگوزاریی باش دوای فرۆشتن پێشکەش بکە
گوێ لە سکاڵا و پێشنیارەکانی کڕیار بگرە و بە خێرایی چارەسەریان بکە.
– ڕاستکار | ڕێنمایی بازرگانی