Hav

Hav سەرەتا متمانە
لەگەڵ ئێمە دەتوانن بخوێنن، گەشت بکەن و چارەسەری تەندروستی وەربگرن

 ئێ نەبز (e-Nabız) چیە؟ئێ نەبز بریتیە لە پلاتفۆرمێک کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی تورکیاوە داندراوە بۆ هاووڵاتیانی کە هە...
07/08/2023


ئێ نەبز (e-Nabız) چیە؟
ئێ نەبز بریتیە لە پلاتفۆرمێک کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی تورکیاوە داندراوە بۆ هاووڵاتیانی کە هەموو کەسێک لە سەرووی تەمەنی ١٦ ساڵی دەتوانێت ببێتە خاوەنی هەژماری خوی، لە ڕێگەی ئەم پلاتفۆرمەوە هاوولاتی دەتوانێت لە هەر شارێک، لە هەر نەخۆشخانەیەک و لە لای هەر دکتۆرێک بە ئارەزووی خۆی کاتی چاو پێکەوتن دیاری بکات و چارەسەری وەربگرێت، جگەلەوەش هاووڵاتی دەتوانێت هەر کاتێک بیەوێت بچێتەوە سەر ئەرشیفی تایبەت بە هەر چارەسەرییەک، هاووڵاتیانی بیانیش دەتوانن سوودمەندبن لەم پلاتفۆرمە بە مەرجێک خاوەنی بەڵگەی نیشتەجێبوون بن.

هەینیتان پیرۆزبێت.سەرچاوەی وێنە: سایتی پارێزگای ئەنتاڵیا.
14/07/2023

هەینیتان پیرۆزبێت.
سەرچاوەی وێنە: سایتی پارێزگای ئەنتاڵیا.

 شاری ئەنتاڵیا کە بە پایتەختی گەشتیاری تورکیا دادەنرێت، یەکێکە لەو شارانەی کە خاوەنی سیستەمێکی فراوان و ئاسانی گواستنەوە...
30/06/2023


شاری ئەنتاڵیا کە بە پایتەختی گەشتیاری تورکیا دادەنرێت، یەکێکە لەو شارانەی کە خاوەنی سیستەمێکی فراوان و ئاسانی گواستنەوەیە، ئەم سیستەمە لە هەر دوو کەرتی گشتی و تایبەت پێک دێت و تەنها بە بوونی کارتێکی پاس هاوشاری دەتوانێت بەئاسانی هاتووچۆ بکات.

جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت.
28/06/2023

جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت.

ئێوارەتان باشپەرەشوتێک بەسەر دەریاوە لە شاری ئەنتاڵیا.
17/06/2023

ئێوارەتان باش
پەرەشوتێک بەسەر دەریاوە لە شاری ئەنتاڵیا.

 #مزگەوتەکان مزگەوتی زانکۆی ئەکدێنیزAkdeniz Üniversitesi Camiiگەورەترین مزگەوتی شاری ئەنتاڵیا بریتیە لە مزگەوتی زانکۆی ئ...
09/06/2023

#مزگەوتەکان
مزگەوتی زانکۆی ئەکدێنیزAkdeniz Üniversitesi Camii
گەورەترین مزگەوتی شاری ئەنتاڵیا بریتیە لە مزگەوتی زانکۆی ئەکدێنیز، ئەم مزگەوتە کە لەسەر ڕووبەری ٣٥ دۆنم و لە ماوەی ٨ ساڵدا بنیاتنراوە، جگە لەوەی بە جوانترین شێوە و نەخشەو نیگار و دیزاین دورستکراوە لە هەمان کاتدا ١٥ هەزار نوێژ خوێن دەتوانن بەیەکجار نوێژی تێدا بکەن، ئەم مزگەوتە دەکەوێتە ناو حەرەمی زانکۆی شارەکە و ڕاستەوخۆ دەکەوێتە تەنیشت فاکەڵتی زانستە ئیسلامیەکان.

 چۆن بتوانم خۆم خانوو  لەتورکیا بکڕم یان بەکرێ بگرم؟لەڕێگەی پلاتفۆرمی ساهیبیندەن Sahibinden لە تەواوی تورکیا، هەم دەتوان...
04/06/2023


چۆن بتوانم خۆم خانوو لەتورکیا بکڕم یان بەکرێ بگرم؟
لەڕێگەی پلاتفۆرمی ساهیبیندەن Sahibinden لە تەواوی تورکیا، هەم دەتوانن کڕین و فرۆشتن ئەنجام بدەن بە تایبەت لە بواری خانووبەرە، هەمیش دەتوانن ڕاستەوخۆ خانوو بەشێوەی ڕۆژانە و مانگانە و ساڵانە لە خاوەنەکانیان بە کرێ بگرن.

 #پارکەکانپارکی حەیات Hayat Parkیەکێک لە تایبەت مەندییەکانی شاری ئەنتاڵیا بریتیە لە زۆری ژمارەی پارکەکانی، یەکێک لە پارک...
04/06/2023

#پارکەکان
پارکی حەیات Hayat Park
یەکێک لە تایبەت مەندییەکانی شاری ئەنتاڵیا بریتیە لە زۆری ژمارەی پارکەکانی، یەکێک لە پارکە جوان و قەشەنگەکانی بریتیە لە پارکی حەیات، ئەم پارکە دەکەوێتە سنوری سەنتەری شارەکە لە قەزای کۆنیائەڵتی Konyaaltı

 #مۆزەخانەکانمۆزەخانەی ئۆتۆمبێل Antalya Araba Müzesi شاری ئەنتاڵیا چەندین مۆزەخانەی تێدایە، یەکێک لە مۆزەخانەکان بریتیە ...
26/05/2023

#مۆزەخانەکان
مۆزەخانەی ئۆتۆمبێل Antalya Araba Müzesi
شاری ئەنتاڵیا چەندین مۆزەخانەی تێدایە، یەکێک لە مۆزەخانەکان بریتیە لە مۆزەخانەی ئۆتۆمبێل، لەم مۆزەخانەیەدا دەیان جۆری ئۆتۆمبێلی سەدەی رابردووی تێدا پیشاندراوە، ئەم مۆزەخانەیە دەکەوێتە سنوری سەنتەری شار و بەدیاریکراوی دەکەوێتە ناو پارکی دۆکومە(Dokuma park).

دیمەنی کەشتیەک لە شاری ئەنتاڵیا، کاتێک خەریکە خۆرئاوا دەبێت.
26/05/2023

دیمەنی کەشتیەک لە شاری ئەنتاڵیا، کاتێک خەریکە خۆرئاوا دەبێت.

ئەوانەی دکتۆرایان تەواو کردووە، یاخود قوتابی دکتۆران و لە قۆناغی نووسیندان، تاکو ٢٠٢٣/٦/٢٩ بەمەبەستی توێژینەوە دەتوانن ل...
19/05/2023

ئەوانەی دکتۆرایان تەواو کردووە، یاخود قوتابی دکتۆران و لە قۆناغی نووسیندان، تاکو ٢٠٢٣/٦/٢٩ بەمەبەستی توێژینەوە دەتوانن لەم لینکەی خوارەوە داواکاری پێشکەشی سکۆلەرشیبی تورکیا بکەن.
https://www.turkiyeburslari.gov.tr/

 #شوێنەوارەکاندەرگای هەدریانHadrian Kapısıدەرگای هەدریان Hadrian Kapısı یاخود ئەوەی پێی دەگوترێتÜç Kapılar، یەکێکە لە شو...
12/05/2023

#شوێنەوارەکان
دەرگای هەدریانHadrian Kapısı
دەرگای هەدریان Hadrian Kapısı یاخود ئەوەی پێی دەگوترێتÜç Kapılar، یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکانی شاری ئەنتاڵیا و دەکەوێتە شەقامی Işıklar لە سەنتەری شار، ئێستاش وەکو شوێنێکی گەشتیاری خەڵک سەردانی دەکات.

Address

Antalya

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Hav posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share