D.G.I Company

D.G.I Company Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from D.G.I Company, Airport, Istanbul.

11/12/2025
گوێدرێژێک لەدارێک بەسترابۆوە.شەیتان بەوێدا ڕەت بوو ئەو پەتەی کردەوە کەگوێدرێژەکەی پێ  بەسترابۆوە.گوێدرێژەکە پاش ئەوەی سە...
28/08/2023

گوێدرێژێک لەدارێک بەسترابۆوە.شەیتان بەوێدا ڕەت بوو ئەو پەتەی کردەوە کەگوێدرێژەکەی پێ بەسترابۆوە.گوێدرێژەکە پاش ئەوەی سەربەست بوو ڕای کردەنێو کێلگەیەک دەستیکرد بەخواردن .چی دەهاتە پێشی هەلیدەلووشی.خێزانی خاوەن کێلگەکە کە گوێدرێژەکەی بینی تەڕووشک بەیەکەوە دەخوا بەرچاوی تاریک بوو،چووە ژوورەوە چەکی هێناو گوێدرێژەکەی کوشت.خاوەن گوێدرێژ لەگەل دەنگی تەقە هاتەدەرەوە بینی گوێدرێژەکەی کوژراوە و خێزانی جوتیارەکەی هاوسێیان چەکی بەدەستەوەیە زانی لەو بترازێ کەسی تر ئەوکارەی ئەنجام نەداوە .زۆر تووڕە بوو،چووە ژوورەوە چەکی هێناو ژنەکەی کوشت.هاوسەری ژنە کوژراوەکە لەئاش دەگەڕاوە، کەسێکی سەیرانکەر هەوالی کوژرانی خێزان وبکوژەکەی پێڕاگەیاند ،ئەویش بەپەلە خۆی گەیاندە چەکەکەیان کەلەتەنیشت تەرمی خێزانەکەی بوو،خاوەن گوێدرێژەکەی کوشت.
گوتیان :شەیتان چیت کرد؟؟
گوتی:هیچ تەنها گوێدرێژێکم بەرەلاکرد!!
بۆیە گوتوویانە :ئەگەر بەنیازی کۆمەلگایەک تێک بدەی گوێدرێژێک بەرەلابکە!!
لەدووعای خێر لەبیرمان مەکە…
براتان ….HAZHAR qader

ڪاتێ ئەو وێنەیەم بینۍ بیرم بۆ زۆر شت چووتۆ بڵێۍ پاش غایب بوونۍ لەناو خێزان و هاوڕێڪانۍ چۍ قسە گەلێڪ ڪرابێ؟؟؟؟لەوانەیە خێ...
21/08/2023

ڪاتێ ئەو وێنەیەم بینۍ بیرم بۆ زۆر شت چوو
تۆ بڵێۍ پاش غایب بوونۍ لەناو خێزان و هاوڕێڪانۍ چۍ
قسە گەلێڪ ڪرابێ؟؟؟؟
لەوانەیە خێزانەڪەۍ ووتبێتیان شوێنڪۍ خۆشترۍ دۆزیوەتەوە
هاوڕێڪانۍ ووتویانە بێ وەفایە
بێچووەڪانۍ ووتویانە دایڪمان وویژدانۍ نیە
ڪەچۍ بێ ئاگا لەوەۍ
ئەوەۍ غایب بووە خەریڪە گیان دەدات
دوو بەرد بونەتە زیندانۍ
زیندانەیەک ڪە نە ئاوۍ هەیە و نە نان و هەمیشەش ئازار دەخوات....
نە شوێنۍ خۆشترۍ دۆزیوەتەوە نە ڕایڪردووە و نەبێ وەفایە ،تەنیا خەریڪە بەو چارەنوسە دەڕوات ڪە خودا نوسیویەتۍ.....
هەرگیز ئەوەندە ڕەشبین مەبن لێ گەڕێن با ڕۆژ هەڵبێ
هەمووشت ڕوونبێتەوە ...
تێبینی ئاژەڵێکی کێویەو عاسی بوەو لـەو شـوێنە
لەدووعای خێر لەبیرمان مەکەن …. براتان ـ هەژارقادر
21/08/2023

‎لە چێشخانە يةك..يةكيك ئەيگيريتةوة. ئەلي دانشتبوم نانم ئەخوارد‎لە پڕ گەنجێک به ته له فؤن كردن ..دەنگی بەرزکردەوەو دڵخۆشی...
20/08/2023

‎لە چێشخانە يةك..يةكيك ئەيگيريتةوة. ئەلي دانشتبوم نانم ئەخوارد

‎لە پڕ گەنجێک به ته له فؤن كردن ..دەنگی بەرزکردەوەو دڵخۆشی خۆی دەردەبڕی دواتر ڕوی کردە خاوەن چێشتخانەکەو وتی ؛

‎تێكڕا دەعوەتی منن هەرچی لێرە دانیشتوە بە ئارەزوی خۆیان چی دەخۆن بۆیان دانێن چونکە دوای5 ساڵ هاوسه ر گيرى بوم بە باوک .
‎دوای چەند ڕوژێک هەمان گەنجم بینی بوو کە دەستی مناڵێکی گرتبوو مناڵەکە پێی ئەوت باوکە !!!
‎سڵاوم لێکردو وتم کە تۆ مناڵت هەیە ! باسەکەی ئەو ڕۆژە چی بوو .!؟
‎کە لە چیشتخانەکە دەعوەتی هەموانت کرد ؟؟
‎گەنجەکە بە شەرمەوە وتی؛
‎لەو کاتەیا کچ و کورێک لە تەنیشتمەوە سەیری لیستی خواردنیان دەکرد گوێم لە ژنه کە بوو حەزی لە جۆرێ خواردن بوو بەڵام پیاوەکە وتی بم بورە خۆزگە بم توانیایە ئەو خواردنەت بۆ بکڕم؛
‎بەڵام پارەی ئەو خواردنەم نیە..!!
‎بۆیە منیش نەم ویست ئەو کچ و کورە احراج ببن بۆیە بە ساختە ئەو تیلەم کرد تا ئەوان بە ویستی خۆیان نان بخۆن و شەرم نەکەن کە من كڕیومە بۆیان .

‎مرۆڤی خاوەن کەسایەتی بە بەها بەرزەکانی ئەناسرێت کە لەهەموو ئانوساتێ وەک ڕۆژ لەژیانیا ئەدرەوشێنەوە نەک بەقسە باق و بریقەکانی.......... ..............
‎ام پوسته جوانةش بو ايوةي خوشةويست بي هةر يةكةو........چةن كومينتي. سپاستان ئەكةم ….HAZHAR qader

‎"چیرۆكێکـی كورت بەڵام زۆر کاریـگەره‎ـ‎جارێكیان پیاوێكی دانا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ پیاوێكـ دانیشتوو‎هه‌ندێكـ له‌پیاوه‌كان باس...
19/08/2023

‎"چیرۆكێکـی كورت بەڵام زۆر کاریـگەره
‎ـ
‎جارێكیان پیاوێكی دانا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ پیاوێكـ دانیشتوو
‎هه‌ندێكـ له‌پیاوه‌كان باسی ئافره‌ت و هاوسه‌رگیریان كرده‌وه‌ …
‎ـ یه‌كێكـ له‌پیاوه‌كان ووتی : ئافره‌ت وه‌كو پێلاو وایه‌ … كه‌ی بیه‌وێت ئه‌توانێ بیگۆری دانه‌یه‌كی باشتر په‌یدابكات …
‎پیاوه‌كانی تر سه‌یری پیاوه‌ داناكه‌یان كرد و ووتیان بیر و رای تۆ چییه‌ ده‌رباره‌ی قسه‌كانی ئه‌م پیاوه
‎ـ پیاوه‌ داناكه‌ ووتی : قسه‌ی ئه‌و برایه‌ زۆر راسته...!!
‎ئافـره‌ت وه‌كو پێلاو👞 وه‌هایه‌ بۆ كه‌سێكـ كه‌خۆی وه‌كو ﴿پێ👣﴾ هه‌ژمار بكات..
‎وه ‌ئافـره‌ت وه‌كو تاج وایه‌ بۆ كه‌سێكـ كه‌ خۆی وه‌كو ﴿شا👑﴾ هه‌ژمار بكات …
‎٭ كه‌واتە سه‌رزه‌نشتی ئه‌و پیاوه‌ مه‌كه‌ن ، به‌ڵكو بزانن چۆن ده‌روانێته‌ خۆی.
‎تۆی خوێنەرگەر ئەو پۆستەت بەدڵ بوو دووسێ کۆمێنت بنوسە
‎تاوەکوو هاوڕێکانیشت ئەو پۆستە ببینن...

لەدوعای خێر لەبیرمان مەکەن…. براتان - هەژارقادار

02/06/2022

زانایەکی میسری.
بازرگانی هەنگوینی دەکرد.
ڕۆژێکیان کەشتییەکی پڕکردوو لە هەنگوین و هەنگوینی کردبووە ناو بەرمیلەوە ، لەو کاتەدا ئافرەتێکی بەتەمەن جامێکی بچوکی پێ بوو ووتی:کاک گیان دەتوانی ئەم جامە بۆ پڕ کەی لەهەنگوین، بەلام زاناکە ڕەتی کردەوە کە بی داتێ . ئافرەتە پیرەکەش ڕۆیشت. دواتر زاناکە بەشاگردێکی ووت بزانە ئەو پیرەژنە بۆ کوێ ڕۆی.دواتر بەشاگردەکەی ووت بزانە لەکوێ دەژی،بەرمیلێک هەنگوینی بۆ ببەن ، شاگردەکەش سەری سوڕما و ووتی قوربان تۆ جامێک هەنگوینیت نەداێێ،ئێستا چؤن بەرمیلێک هەنگوینی دەدیتێ؟!!! زاناکەش ووتی:ئەو بەگوێرەی توانای خۆی داوای کردو منیش بەگوێرەی توانای خۆم دەیبەخشم....لەدووعای خێر لەبیرمان مەکەن..... برایان....هەژار قادر

15/04/2022

سوپاس بۆ خودای گەورە
بۆ هەموو خۆشی و ناخۆشیەکانی ژیان
ئەمڕۆ پێم نایە 45 ساڵ
ساڵێکی تری ژیانەو‎ە
‎ئه‌م ساڵیش تێ په‌ڕی
‎زۆر كه‌س هه‌ناسه‌یان دا
‎زۆر كه‌سیش له‌ هه‌ناسه‌دان وه‌ستان
‎ژیان زۆر سه‌خته‌.
‎به‌ڵام ژیان ئه‌وه‌ دێنێت كه‌ سه‌ختی بۆ بكێشین
‎گرنگ نیه‌ كه‌ دونیا چه‌ند بێ وه‌فایه‌
‎گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ بێ وه‌فا نه‌بین
‎با بێین و قه‌دری یه‌كتر بزانین
‎نه‌هێڵین له‌ یه‌كتری دوور بیـن

‎" په‌پووله‌ به‌ ورچی ووت 🦋 خۆشم ئه‌وێی 🦋
‎ورچ پێی وت ئێستا ئه‌نووم، كه‌ هه‌ستام قسە ئه‌كه‌ین..
‎ورچ چووە ناو خه‌وی زستانه‌وه‌ و هه‌رگیز نه‌یزانی كه‌ ته‌مه‌نی په‌پووله‌ ته‌نها سێ ڕۆژه‌ "
لەدوعای خێر لەبیرمان مەکەن.....
لەگەل ڕێزو سڵاوی براتان....هەژار قادر إسماعیل
15-4-2022

پاداشتی ڕەمەزان.حەزرەتی موسا پرسیاری لە پەروەردگار کرد ئایا هیچ کەسێک هەیە بە ئەندازەی من ڕێزت لێنابێلە کاتێکا كەرەمی ئە...
03/04/2022

پاداشتی ڕەمەزان.
حەزرەتی موسا پرسیاری لە پەروەردگار کرد ئایا هیچ کەسێک هەیە بە ئەندازەی من ڕێزت لێنابێ

لە کاتێکا كەرەمی ئەوەت پێدام ڕاستەوخۆ لەگەڵ تۆ قسەبكەم و وە خۆت فەرمووتە من تۆم لەبەرخۆم خەلق کردووە .

خودای گەورە بە موسای فەرموو ئومەتێک لە ئاخری زەمان پەیدا ئەبن لە یەکێک لە مانگەکان ڕێزیان لێ دەنێم ئەویش مانگی ڕەمەزانە ,

ئەی موسا لە نێوان من و تۆ حەفتا هەزار پەردە هەیە بەڵام ئومەتەکەی موحەمەد ئەگەر لە مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو بوون لە کاتی ڕۆژوو شکاندن هیچ پەردەیەک لە نێوان من و ئەو بەندەیە ناهێڵم

ئەی موسا خۆشبەختی بۆ ئەو كەسەی لەبەر من جەرگی تینوو دەكات و وورگی برسی دەکات ,

لێوەکانی سپی دەبن و دەمووچاوی زەرد هەڵدەگەڕێ , پاداشتی ئەوانە نادەمەوە تا دەگەن بە لیقای خۆم

موسا فەرمووی"ئەی پەروەدگار ئەو ڕێزو كەرەمە بە منیش ببەخشە وەک دەیبەخشی بە ئومەتی موحەمەد"پەروەردگاريش فەرمووی ئەوە تەنها تایبەتە بە ئومەتی موحەمەد..!!

تکـــایەتەنها خوێنەر مەبن سێ چوار کۆمێنت بکەن بۆئەوەی بگاتە زۆر ترین کەس...سوپاستان ئەکەین
لەدووعای خێر لەبیرمان مەکەن ــــــــبراتان .Hazhar Qader

Address

Istanbul

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when D.G.I Company posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category